كەشناسی هەرێم زانیاری لەسەر بومەلەرزەیەك لەنێوان عێراق و ئێران بڵاوكردەوە

08/07/2020
فۆتۆ: 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك بەگوڕی 4.2 پلە رێختەر لەسنوری نێوان عێراق و هەرێمی كوردستان ڕوویدا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، كاتژمێر 10:10 خولەكی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك بەگوڕی 4.2 پلە رێختەر بەقوڵایی 11 كیلۆمەتر لە سنوری نێوان عێراق و ئێران بەدوری 19 كیلۆمەتر لەسەنتەری قەزای خانەقینەوە روویداوە.

لە راگەیەندراوەکەدا، هیچ ئاماژەیەمک بە زیانى بومەلەرزەکە نەدراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاندبوو، كاتژمێر (11:52:25) چركە بومەلەرزەیەك بەگوڕی 4.5 پلە رێختەر لە شاری سەرپیل زەهاو كە 21 كیلۆمەتر لە قەزای خانەقینەوە دورە روویدا.