لە رۆژئاوای کوردستان تەقینەوەیەک روویدا

27/02/2023
فۆتۆ: 

کەمێک پێش ئێستا لە شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، تەقینەوەیەک روویدا و بەهۆیەوە ژنێکی بەتەمەن برینداردەبێت.

میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، تەقینەوەکە لەڕێگەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبرێژکراوەوە لەنزیک قوتابخانەیەکی سەرەتایی، لە گەڕەکی کلاسەی حەسەکە ئەنجامدراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی تەقینەوەکەوە، ژنێکی تەمەن ٧٠ ساڵ بەناوی "ئامینە خەلیل" بریندار دەبێت