جووتیاران و كاسبكارانی عەلوەی كەلار نیگەرانن لە ساخنەبوونەوەی بەرهەمەكشتوكاڵیەكان
جووتیاران و فرۆشیارانی عەلوەی كەلار ناڕازین لە هاوردەكردنی بەرهەمی كشتوكاڵی و دەڵێت بەوهۆیەوە بەرهەمی ناوخۆیی ساخنابێتەوە.
بەشێك لە جووتیاران و فرۆشیارانی عەلوەی كەلار، لەبارەی ساخنەبوونەوەی بەرهەمەكانیان رایدەگەیەنن كە زیانێكی زۆر دەكەن و بەهۆی ئەوەی لەم كاتەدا كە بەرهەمی ناوخۆیی پێگەیشتووە رێگانادرێت بچێتە دەرەوە و بەرهەمی دەرەكیش دێتە ناو ئیدارەكەوە.
نوێنەری كاسبكارانی عەلوەی كەلار رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی ئەمساڵ بریاری گومركی تەماتە ماوەی 15 رۆژ لە ساڵانی دیكە دواكەوت كێشەی بۆ بەرهەمی تەماتەی ئەمساڵ دروستكردووە.
|