وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستگیرکردنی قاچاغچییەکی دۆلاری رایگەیاند

28/02/2023
فۆتۆ: 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند؛ قاچاغچییەک بە 162 ھەزار دۆلارەوە لە پارێزگای نەینەوا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە هێزەکانی سەربە فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، کەسێکیان دەستگیرکردوە کە هەوڵیدابو، دۆلاری ئەمریکی بە قاچاغ بباتە دەرەوە و لە ئۆپەراسیۆنەکەیشدا دەست بەسەر تەواوى پارەکەدا گیراوە.