کۆسرەت ڕەسوڵ یان میت و پارتی

01/03/2023
فۆتۆ: 



تەقینەوەکەی زاخۆ، کۆسرەت رەسوڵ بوو یان میتی تورکی بە جاشایەتی پارتی؟

چۆن میت توانی بە بەردێک لەبری دوو نیشانە، سێ بشکێنێت
لە ٢٧ی شوباتی ١٩٩٥دا بوو، لە سەروو بەندی شەڕی ناوخۆدا، 
کاتێک بەرازیلییەکی ژمارە بەغدا بە ٥٠٠ کیلۆگرام تی ئێن تییەوە دەچێتە بازاڕی چەکفرۆشانی زاخۆ و دەتەقێتەوە و زیاتر لە٩٠ کەس شەهید دەکات و ١٨٠ی دیکەش بریندار دەکات
ئەم تەقینەوەیەی زاخۆ هەر وا هەڕەمەکی نەبوو
بەڵکو پلان بۆ دانراو و بە مەبەست بوو

دوای ٢٨ ساڵ لە تەقینەوەکە، هەموو ساڵێک لەم کاتانەدا باس دەکرێتەوە
لەگەڵیشیدا ناوی کۆسرەت رەسوڵ عەلی دەهێندرێت وەک جێبەجێکاری تەقینەوەکە
ساڵانە پارتی، بە کۆیلەی عەیارە ٢١ و میدیای فەرمی و سێبەرەوە پەنجەی تۆمەت بۆ کۆسرەت رەسوڵ درێژ دەکەن
خۆیان لە ئاست ئەو راستییە کوێر دەکەن کە سەرانی خۆیان بە جاشایەتی کردن بۆ میت هەستان بە ئەنجامدانی کردەوە

راستی تەقینەوەکە و ئەنجامدەرانی کێ بوون؟
لە ساڵی ١٩٩٧ و دوای دوو ساڵ بەسەر تەقینەوەکەدا، کەسێکی بە رچەڵەک تورکمانی لەلایەن پاراستنی پارتییەوە دەستگیرکرا بەناوی ئوستاز حەبیب
ئەو کەسە لەسەر تاوانی کوشتنی چەند کەسێکی دیکە دەستگیرکرابوو لەو کاتەدا
بەڵام لەکاتی لێکۆڵینەوەدا، دانی بەوەداناوە کە دوو ساڵ پێش ئەوە کاری بۆ میتی تورکیا و پاراستنی پارتی کردووە
ئەو دانی بەوەدا ناوە کە لەگەڵ کوڕەکەی و دوو کەسی دیکەدا هەستاون بە ئەنجامدانی تەقینەوەکەی زاخۆ
حەبیب هۆکاری ئەنجامدانی تاوانەکەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە لە بازاڕی گەورەی چەک فرۆشانی زاخۆ، گەریلاکانی پەکەکە چەکێکی زۆریان دەکڕیەوە، ئەمەش میتی تورکی نیگەران کردووە
تا لە کۆتاییدا، حەبیب و سێ کەسەکەی دیکە رادەسپێرن بە ئەنجامدانی تەقینەوەکە کە لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بەرازیلی سپی ژمارە بەغداوە ئەنجامیانداوە
دوای ئەنجامدانی تەقینەوەکە کە بووە هۆی شەهید کردنی زیاتر لە ٩٠ کەس و برینداربوونی سەروو ١٨٠ کەس، ئەم حەبیبە بڕی پێنج هەزار دۆلاری وەک پاداشت وەرگرتووە.

وەک دەگوترێت، دوای ئاشکرابوونی راستییەکان و دانپێدانانەکەی ئوستاز حەبیب، چەند کەسێک لە نوسینگەی نێچیرڤان بارزانییەوە دەچنە بارەگای پاراستن و ئەو کەسە ئازاد دەکەن.
کێ تۆمەتبار کرا؟

ئەوکات، پارتی بانگەشەی ئەوەی کرد کە کۆسرەت رەسوڵ هەستاوە بە ئەنجامدانی تەقینەوەکە
بۆ ئەوەش دوو کەسی راسپاردووە بەناوەکانی ئەحمەد ساڵح و سەعید دەرکاری
ئەوکات ئەو دوو کەسە دەستگیرکران، هەتا ئەحمەد ساڵح خرایە سەر تەلەڤزیۆن و دانیبەوەدا نا کە تەقینەوەکەی ئەنجامداوە
بەڵام کاتێک هاوسەرەکەی لە زیندان سەردانی کردووە، رەتی کردووەتەوە دانی بە هیچ شتێکدا نابێت
دواتر هاوسەرەکەی ئەم زانیارییەی لە چاوپێکەوتنێکدا ئاشکراکرد

هاوسەری ئەحمەد ساڵح وتی کە ئەشکەنجەیان داوە، بێهۆشیان کردووە و کاتێکیش هۆشی نەبووە، لەبەردەم کامێراکاندا بەزۆر وایان لێکردووە کە دان بە ئەنجامدانی تەقینەوەکەدا بنێت
ئەوکات، گۆڤاری لڤین وتی کە ئەحمەد ساڵح هێشتا لە زیندانە و سەعید دەرکاریش دوای ئازادکردنی هەڵھاتووە بۆ سلێمانی.

ئامانجەکانی پشت تەقینەوەکەی زاخۆ چی بوون؟

روون و ئاشکرایە، تا ساڵی ١٩٩٥، یەکێتی پێگەیەکی جەماوەری بەهێزی هەبوو لە زاخۆ و ناوچەکانی نزیکی
هەروەها، گەریلاکانی پەکەکە لەو سنوورە چالاک بوون و رۆژانە ئۆپەراسیۆنیان دژی سوپای تورکیا ئەنجام دەدا
بەدەر لەوەش، کۆسرەت رەسوڵ پێگەیەکی بەهێزی ناو یەکێتی هەبوو
هەموو ئەمانە هۆکاری ئەنجامدانی تەقینەوەکە بوون
پارتی توانی وەفای خۆی بۆ میت و تورکیا نوێ بکاتەوە
لە هەمان کاتیشدا سەرچاوی چەکی لە پەکەکە گرتەوە
لە کۆتاییشدا توانی پێگەی جەماوەری بەهێزی یەکێتی لە سنووری زاخۆ لاواز بکات
بە ئەنجامدانی تەقینەوەکە و کوشتنی ٩٠ کەس، پارتی توانی لەبری نیشانەیەک سیان بشکێنێت
بە لاشایانەوە گرنگ نەبوو کە ئایا کوردی هاونیشتیمانین یاخود نا.

دوای ٢٨ ساڵ پەنجەی تۆمەت ئاڕاستەی کۆسرەت رەسوڵ دەکرێتەوە
لە راستیدا ئەمە یەکەم جار نییە پارتی تۆمەتی ناڕەوا بخاتە مل سەرکردەی نەیارەکانی
پێشتر بەرامبەر کۆچ کردوو مام جەلال و رەوانشاد نەوشیروان مستەفا ئەنجامیدا
ئێستاش، دووبارە بەرامبەر کۆسرەت رەسوڵ ئەنجامی دەداتەوە
بەڵام لێرەدا، دوو رووی پارتی و سەرۆکەکەی زەق دەبێتەوە
کۆسرەت رەسوڵ عەلی بۆ ماوەی دوو خول جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو کە ئەوکات پۆستەکە لای مەسعود بارزانی بوو
بۆ ئەوکات پارتی و بارزانی بە بچوکترین وشەش هیچیان ئاڕاستەی کۆسرەت رەسوڵ نەکرد
هەتا، دوای ریفراندۆم، کاتێک کۆسرەت رەسوڵ لە بەغداوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو لەسەر بەرگریکردن لە پێشمەرگە و هێرشکردنە سەر سوپای عێراق
مەسعود بارزانی وتی هیچ کەس ناتوانێت کاک کۆسرەت دەستگیربکات
ئەمە لە کوێ و تۆمەتە ناڕەواکان لە کوێ.
لە کۆتاییدا دەڵێین، ئەمە یەکەم جاری پارتی  نییە و بە دڵنایشەوە دوایین جار نابێت