پەرلەمانتارێکی یەكێتی: په‌رله‌مان زه‌لیل و بێده‌سه‌ڵات كراوه
پەرلەمانتارێکی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، "هۆكاری چۆڵكردنی پەرلەمان ئەوەیە حكومەت وەڵامی پرۆژەكان ناداتەوە ".
فەیسەڵ عەباس پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، یه‌كێك له‌خاڵه لاوازه‌كانی په‌رله‌مان ئه‌وه‌یه هه‌ر پرۆژه یاسایه‌كمان پێشكه‌شی حكومه‌ت كردبێت وه‌ڵام نه‌دراوینه‌ته‌وه، ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتی ٢١ پرۆژه یاسا كه له‌پێناو خزمه‌تی خه‌ڵكدا بوون پێشكه‌شكردووه، بۆ نمونه پرۆژه‌ی خانه‌نشینی هێزه‌كانی ناوخۆ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌ناو په‌رله‌مانیش فراكسیۆن هه‌بووه دژی پرۆژه‌كانمان وه‌ستاونه‌ته‌وه. "
وتیشی، "فراكسیۆنی پارتی و حكومه‌ت رێگری سه‌ره‌كی بوون بۆئه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌ئه‌رك و رۆڵی خۆی هه‌ڵنه‌سێت، هه‌ربۆیه په‌رله‌مانتاران چۆڵكردنی په‌رله‌مانیان پێ باشتره وه‌ك له‌و زه‌لیلییه‌ی ئێستا هه‌یه، به‌جۆرێك ئه‌و پرۆژانه‌ی دێنه په‌رله‌مان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ئاماده‌كراون نه‌ك په‌رله‌مان"
ئاماژی بەوەشکرد، "هۆكارێكی سه‌ره‌كی چۆڵبوونی په‌رله‌مان ئه‌وه‌یه كه دهستنهبراوه بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندیان به ژیانی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه و په‌رله‌مان زه‌لیل و بێده‌سه‌ڵات كراوه، كه حكومه‌ت ئه‌وه‌ی ده‌وێت و فراكسیۆنه‌كانیش دژی ئه‌وه‌ن"
|