رۆناڵدۆ دوای شكستەكەی میلان: پێویستە سەرمان بەرزبكەینەوە و بەردەوام بین

08/07/2020
فۆتۆ: 

دوای شكستە گەورەكەی شەوی رابردووی رۆناڵدۆ و هاوڕێكانی ئەو ئەستێرە جیهانیە داوا دەكات سەریان بەرز بكەنەوە و تیپەكەش دوای 31 ساڵ یەكەم جاریەتی بەو شێوەیە رووبەڕوی شكست بەرامبەر ئەی سی میلان بێتەوە.

دوای ئەوەی شەوی رابردوو یانەی یۆڤانتۆس بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە یانەی ئەیسی میلان دۆڕا و بەوەش بەشێوەیەكی كاتی یانەی ئەی سی میلان بە كۆكردنەوەی 49 خاڵ لە 31 یاریدا چووە ریزبەندی پێنجەمی خولەكەوە و پێش یانیە رۆما كەوتەوە كە لە ئەنجامی 30 یاریدا 48 خاڵی هەیە. 
لەدوای یاریەكە كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پرتوگالی یانەی یۆڤانتۆس كە ئێٍتا دووەم گۆڵكاری خولەكەیە لە ئینستاگرامەوە رایگەیاند پێویستە ئەو ئەنجامە نەبوو كە ئێمە دەمانویست بەڵام سەرمان بەرزبكەینەوە و بەردەوامبین.
یانەی میلان یەكەمجارە لە دوای 1989ەوە بتوانێت لە لە خولی ئیتاڵیدا چوار گۆڵ لە یوڤانتۆس بكات بەوەش توانی خزمەتێك بە یانەی لازیۆ بكات و جیاوازی نێوان خالەكانی یۆڤاتۆس كە لە ریزبەندی یەكەمدا لە 75 خاڵدا رابگرێت و لازیۆش یە كۆكردنەوەی 68 خاڵ هیوایەكی زیاتری بۆ گەڕایەوە بۆ ئەوەی بتوانێت ریزبەنی یەكەمی خولەكە بگرێت.