وادەی پشووەکانی ئادار و نەورۆز راگەیەندرا
   
                            
                             
                            
                            
                            
                            
                            
                            
                             
                                وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وادەی پشووەکانی ئادار و نەورۆزی راگەیاند و لە 11ی ئەم مانگەوە پشوو دەستپێدەکات.
                                
  
                               
                                ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومهتی ههرێم رایگەیاند، پشووەکانی ئادار و نەورۆز لە 11ی ئهم مانگه دهستپێدهكات و له 24ی ئاداری 2023، كۆتایی دێت و دواتر دەوامی فەرمی دەست پێدەکاتەوە. 
 
 وتیشی، "لە 29ی نیسانی 2023، تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم بۆ قۆناغەکانی ناکۆتا دەستپێدەکات، بەڵام تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆ و 12 لە 1ی نیسان دەستپێدەکات، هەروەها قوتابخانەکانی تورکمانی و سریانی دەسەڵاتمان داوە بە بەڕێوەبەرەکان بەپێی یاد و بۆنەکانی خۆیان بیگونجێنن". 
  
 
                            
                             
 |