تەندروستی سلێمانی: دوو دکتۆرە ژیانی دایکێك و دوو کۆرپەکەی لە مەرگ ڕزگار دەکەن

08/03/2023
فۆتۆ: 

تەندروستی سلێمانی: دوو دکتۆرە لەقەزای پێنجوێن ژیانی دایکێك و دوو کۆرپەکەی لە مەرگ ڕزگار دەکەن ....

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە درەنگانێکی شەوی 8/7 ی مارس 2023 کاتژمێر (٢) شەو لەنەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی پێنجوێن  دایکێك کە دووگیان بوو بە منداڵی دووانە بەهۆی بەردانی پێشوەختەی وێڵاشەوە ژیانی خۆی و منداڵەکانی بەتەواوی کەوتە مەترسی یەوە،خۆی و منداڵەکانی کەوتنە باری بێهۆشی تەواوەوە.

تەندروستی سلێمانی دەشڵیت: بەڵام زۆر بەزوویی لەلایەن دکتۆرە (میدیا ڕەوف) پزیشکی پسپۆڕی ژنان و منداڵ بوون و دکتۆرە (نەشمیل فازڵ) پزیشکی بێهۆشکارو ستافی نەشتەرگەری لەو درەنگانەی شەودا توانرا ژیان بۆ دایکەکەو دوو کۆرپەکە بگەڕێنرێتەوە ئەمە لەکاتێکدا تەمەنی کۆرپەکان ٣٥ هەفتەبوو وەباری تەندروستیان زۆر ناجێگیربوو