د. سەباح هەورامی: دەبێت هەمووان هاوکار بین بۆ بەرەوپێشبردنی توانای پزیشکان

08/03/2023
فۆتۆ: 

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەگەڵ سەنتەری پەرەپێدان و راهێنانی تەندروستی کۆبووە و رایگەیاند، دەبێت هەموومان هاوکاربین بۆ بەرەوپێشبردنی توانای پزیشکان

د.سەباح هەورامی بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەداوە، دەبێت هەمووان هاوکار بین بۆ بەرەوپێشبردنی توانای پزیشکان و دەیانەوێت ئەو موقیم ئەقدەمانەی دەرچوون ئاسانکاریان بۆ بکەین بۆئەوەی زووتر پسۆڕی وەربگرن کار بکرت بۆ وەرگرتنیان لەبۆرد لەپسپۆرییە وردەکان.

لە راگەیەندروای تەندروستی سلێمانی باس لەوەشکراوە، دوای گفتوگۆو ڕاوبۆچونی لەگەڵ سەرجەم لێپرسراوانی بەشە زانیستیەکانی بەڕێوەبەرایەتی دەبێت لەڕێگەی بەشەکانیانەوە داوابکەن بۆ  پێداوستیەکانیان لەسەرکردنەوەی چەندێتی و چۆنایەتی بۆ پسپۆڕییەکان لەسەرجەم بەشە جیاوازەکاندا .