هێزێکی تایبەت بەپەلە لە بەغدادەوە گەیشتنە دیالە

10/03/2023
فۆتۆ: 

بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخی ئەمنی پارێزگای دیالە هێزێکی تایبەتی ئەمنی بەفەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتنە دیالە و رێکاری توندی ئەمنیان لە ناوچەکە گرتوەتەبەر

محەمەد شیاع سودانی فەرمانی دەرکرد بە رەوانەکردنی هێزێکی تایبەت لە بەغدادەوە بۆ پارێزگای دیالە، بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە، بە تایبەت دوای ئەوەی هێرش و پەلامارەکان لە ناوچەکە زیادیانکردووە و ژمارەیەک قوربانی لێکەوتووەتەوە. 

سەرچاوە ئەمنییەکانیش لە دیالە رایانگەیاند، ئەو هێزە تایبەتە هاتوونەتە پارێزگاکەوە، لە بەعقوبە بڵاوکراونەتەوە و یاسا جێبەجێدەکەن، ئەو کەسانەش دەستگیر دەکەن کە تۆمەتی جیا جیایان دراوەتە پاڵ، هەروەها هەڵمەتەکانی چاودێری و گەڕان لە ناوچەکان زیاتر دەکەن. 

سودانی رۆژی چوارشەممەی رابردوو سەردانی پارێزگای دیالەی کرد و ماوەی دوو هەفتەی دایە فەرماندە ئەمنییەکان بۆ گەڕانەوەی ئەمن و ئاسایش بۆ پارێزگاکە، وتیشی هێڵی سور لە جێبەجێکردنی یاسا بوونی نییە.