وەزیری بەرگری ئەمریکا: هاوکاری سەربازی نێوان ئێران و روسیا دەرەنجامێکی کوشندەی دەبێت

10/03/2023
فۆتۆ: 

وەزیری بەرگری ئەمریکا لە سەردنەکەی بۆ ئیسرائیل لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەتوندی نیگەرانی خۆی دەربارەی هاوکارییەکان ئیران بۆ رووسیا دەربری و رایگەیاند، فراوانکردنی هاوکاری سەربازی نێوان ئێران و روسیا دەرەنجامێکی کوشندەی دەبێت

لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەگەڵ ۆواڤ گاڵانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، نیگەرانین لە پەرەسەندنی ئێران لە بواری پیتاندنی یۆرانیۆم،  گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل جەختی کردەوە کە پێویستە هەموو رێکارێک بگیرێتە بەر تا رێگری بکرێت بۆ ئەوەی تاران چەکی ئەتۆمی دەستنەکەوێت، ئەگەر ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی ئەوا تیرۆر لە جیهاندا زیاد دەکات.

ئەم قسانەی وەزیری بەرگری ئەمریکا لە کاتێکدایە پێشتر ئۆستن، بە ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی راگەیاندووە،  کە فراوانکردنی هاوکاری سەربازی نێوان ئێران و روسیا دەرەنجامێکی کوشندەی دەبێت، ئۆستن بۆ ناتانیاهۆی دوپاتکردووەتەوە کە گرنگە رێگری لە ئێران بکرێت تا نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

هاوکات ئۆستن، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە، بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ ئیسرائیل بۆ بەرزکردنەوەی سەقامگیری ناوچەکە و روبەڕوبوونەوەی هەڕەشە ھاوبەشەکان.