وەزیری دارایی عێراق: رەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2023 تەواوكرا

12/03/2023
فۆتۆ: 

وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند: رەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2023 تەواوكرا و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كرا

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، رەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2023 تەواوكرا و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كرا بۆ تاوتوێكردن و دەنگدان لەسەری.

وتیشی، تەواوبوونی ئامادەكردنی پرۆژەكە لەكاتێكدایە ئابوری جیهان بە دۆخێكی تایبەتدا تێپەڕ دەبێت‌و یاساكە بۆ مامەڵەكردنە لەگەڵ لێكەوتەكانی ئاڵنگاری ئابوری نێودەوڵەتی‌و هەرێمی‌و ناوخۆیی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پرۆژە بودجەی داهاتوو جەخت لەسەر ئەولەویەتی گەشەپێدان‌و پاڵپشتی تۆڕەكانی چاودێری كۆمەڵایەتی‌و ئەو توێژانە دەكات كە زیاتر پێویستیان بە هاوكاری هەیە، ئەمە لەپاڵ فەراهەمكردنی كەڤەر بۆ پرۆژە ستراتیژییەكان‌و گەشەپێدانی بەردەوام. 

تەیف سامی دەشڵێت، بەدرێژایی چەند مانگی رابردووی تەمەنی حكومەتی نوێ كارمان لەسەر دەرهێنانی بودجەیەك كردووە كە وەڵامدەرەوەی پێداویستییە ئابورییەكانی عێراق بێت‌و بگونجێت لەگەڵ پلانی بەرنامەی حكومەت‌و پاكێجی چاكسازییە دارایی‌و ئابورییەكان كە وەزارەت كار بۆ بەدیهێنانیان دەكات.


 


🔹 تەواوبوونی ئامادەكردنی پرۆژەكە لەكاتێكدایە ئابوری جیهان بە دۆخێكی تایبەتدا تێپەڕ دەبێت‌و یاساكە بۆ مامەڵەكردنە لەگەڵ لێكەوتەكانی ئاڵنگاری ئابوری نێودەوڵەتی‌و هەرێمی‌و ناوخۆیی. 

🔹 تەواوبوونی ئامادەكردنی پرۆژەكە لەكاتێكدایە ئابوری جیهان بە دۆخێكی تایبەتدا تێپەڕ دەبێت‌و یاساكە بۆ مامەڵەكردنە لەگەڵ لێكەوتەكانی ئاڵنگاری ئابوری نێودەوڵەتی‌و هەرێمی‌و ناوخۆیی.