لە سبەینێوە دۆلار بە نرخی 132 هەزار دینار لە هەرێم دەفرۆشرێت

12/03/2023
فۆتۆ: 

بانكی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ فرۆشتنی هه‌ر دۆلارێك بە هەزار و ٣٢٠ دینار لە لقی پارێزگای هەولێر دەستپێدەکاتەوە و گەشتیاران دەتوانن لە رێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمێکەوە داواکاری کڕینی دۆلار ئاڕاستەی بانکەکە بکەن.

بانکی بازرگانی هەرێم راگەیندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لقی پارێزگای هەولێری بانکەکە لە سبەینێوە دەستدەکاتەوە بە فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی.

ئاماژەی بەوەشدا، بۆ داواکردنی دۆلار لە لقی بانکی بازرگانی هەرێم لە پارێزگای هەولێر پێویستە فۆرمێک پڕبکرێتەوە و سبەینێ فۆرمەکە چالاک دەکرێت و گەشتیاران دەتوانن پڕیبکەنەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، فۆڕمی داواکردنی دۆلار لە کاتژمێر ٨:٣٠ بەیانی بۆ کاتژمێر ٢:٠٠ دوای نیوەڕۆ دەبێت و لەدوای ئەو وادەیە هیچ داواکارییەک وەرناگیرێت.

لە دوای پڕکردنەوەی فۆرمەکە گەشتیار کاتێکی گونجاوی بۆ دیاریدەکرێت تاوەکو سەردانی لقی پارێزگای هەولێری بانکی بازرگانی هەرێم بکات، ئەگەر گەشتیار بەبێ بوونی ئەو کاتە سەردانی لقەکە بکات ناتوانێت دۆلار