بافڵ جەلال تاڵەبانی: رووداوە دڵتەزێنەکەی زینی وەرتێ لە دڵەوە نیگەرانیکردین

13/03/2023
فۆتۆ: 

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی بەهۆی روودای هاتوچۆکەی زینی وەرتێ، کە تێیدا پێنج ئەندامی خانەوادەیەک گیانیانلەدەستدا بڵاوکردەوە و دەڵێت، رووداوە دڵتەزێنەکەی زینی وەرتێ لە دڵەوە نیگەرانیکردین.


دەقی پەیامی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان:

رووداوە دڵتەزێنەکەی زینی وەرتێ لە دڵەوە نیگەرانیکردین.

پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی مام چەتۆ ئاغای مامەند دێڵزەیی و خانەوادە تێکۆشەرەکەی دەکەین و هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەین.

لەخوای گەورە داواکارم رۆحی کۆچکردووان شاد بکات و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم.

دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان