بوومەلەرزەیەکی دیکە لە باکوری کوردستان روویدا

14/03/2023
فۆتۆ: 

کەمێک پێش ئێستا جارێکیتر بوومەلەرزە لە پارێزگای مەڕەشی باکوری کورستان روویدا، ئافات دەڵێت، گوڕی بوومەلەرزەکە ٤،٧ پلەی رێختەر بووە

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و دۆخە لەناکاوەکان لە تورکیا "ئافاد" بڵاویکردەوە، کاتژمێر ٠٩:٤٧ی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤،٧ پلە، قەزای گۆکسون سەربە پارێزگای مەڕەشی ھەژاند.

ئاماژەی بەوەشداوە،  بوومەلەرزەکە لە قوڵایی حەوت کیلۆمەتر روویداوە، بێ ئەوەی ئاماژە بە ئەگەری بوونی زیانی گیانیی بکات.