سەرۆککۆماری عێراق پیرۆزبایی لە سابئەی مەندائین دەکات

14/03/2023
فۆتۆ: 

د. لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق، بەبۆنەی جەژنی خەلیقە (جەژنی برۆنایا) پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی پێکهاتەی سابئەی مەندائین لە عێراق کرد و رایگەیاند، رۆڵی سابئەی مەندائین لە پێشکەوتنی وڵات بە درێژایی مێژو رۆڵێکی دیار و بەرچاوەو بەرزدەینرخێنین.

د. لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق، ئەمڕۆ لە پەیامێکدا کە تویتەر بڵاویکردووەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی رۆڵەکانی گەلەکەیان لە سابئەی مەندائین دەکەن، بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی خەلیقە (جەژنی برۆنایا).

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئومێدەوارن لە ئاشتی و خۆشگوزەرانیدابن لەگەڵ هەموو عێراقییەکان، بەشداری کارای ئەم پێکهاتە رەسەنە و بەشداریکردنیان لەگەڵ براکانیان لە پێکهاتەکانی دیکە بیردەهێنینەوە لە بونیادنانەوە و پێشکەوتنی وڵات بە درێژایی مێژوو.