هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

14/03/2023
فۆتۆ: 

هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران لە قەرەباڵغی شەقامێکی سەرەکی ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، سبەینێ و دوو سبەی لە شەقامی زانکۆی ئەمریکی بۆ باخی بەختیاری جەنجاڵی زۆر دروست دەبێت و هەندێکجار بەربەست دەکرێت.


بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەداوە، "رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە بەهۆی (دیداری سلێمانی)یەوە لە شەقامی زانکۆی ئەمریکی بۆ باخی بەختیاری جەنجاڵی زۆر دروستدەبێت، هەندێکجار ئەو شەقامە لەکاتی پێویستدا بەربەست دەکرێت".

رونیشیکردوەتەوە، "شۆفێران ئەگەر بیانەوێت نەکەونە ئەو شەقامە کە ئاستەنگی هاتووچۆی تیادا دروستدەبێت، دەتوانن شەقامی راپەڕین- قولەرەیسی بەکاربهێنن لە کاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی بۆ ٦:٠٠ی ئێوارە".