بافڵ جەلال تاڵەبانی و حەیدەر عەبادی کۆبوونەوە
ئیوارەی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر کرد.
لە راگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، لە دیدارێکدا كە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و خالید شوانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و نزار ئامێدی، وهزیری ژینگهی عیراق ئامادەیبوون، لە دیدارێکدا جەخت لەپەرەپێدانی پەیوەندی لەمێژینەی نێوان هەردوولا و بەردەوامی هەماهەنگییەکان کرایەوە لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان.
ئاماژە بەوەشدراوە، هەر لە دیدارەکەدا گرنگی گفتوگۆ و بەردەوامیی دیالۆگی نیشتمانی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێم و عیراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەپێناو دەستبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر لە وڵاتدا دووپاتکرایەوە.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور کردەوە و رایگەیاند، ناکۆکییەکان خزمەت بە هیچ لایەک ناکەن و پێویستە هەموومان پێکەوە کار بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر بکەین.
|