دادگای کەتنی ھەولێر سزای حەوت مانگ زیندانی بەسەر گوھدار زێباری دەسەپێنێت

15/03/2023
فۆتۆ: 

لەکاتێکدا بڕیاربوو سبەینێ گوھدار زێباری یەکێک لە زینداینکراوانی بادینان ئازادبکرێت، بەڵام لەلایەن دادگای کەتنی ھەولێرەوە بە تۆمەتێک بۆ ماوەی حەوت مانگ سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

ەشدار حەسەن پارێزەری دەستگیركراوانی بادینان رایگەیاند: بە داخەوە ڕۆژنامەنوس گوهدار زێباری ئەمڕۆ بە تۆمەتێکی بێ بنەما و هیچ بۆ ماوەی حەفت مانگ بە پێی مادە ٢٧٩ لە یاسای سزادانی عێراقی لە لایەن دادگای کەتنی هەولێر سزادرا کە گوایە ٣ ساڵ بەر لە ئیستا لەکاتی دەستگیرکردنی لۆگۆی ئۆتۆمبیلەکەی گۆردراوە لە کاتێکا ئۆتۆمبیلەکەی لە جۆری دایۆ مۆدیل ١٩٩٣ یە بەر لە کرینی ئۆتۆمبیلەکە لۆگۆکەی گۆردراوە بۆ تۆیۆتا و تاوانی گوهدار نەبوە وە ئەم جۆرە سەرپێچیانە سزاکەی تەنها غەرامەیە بە ١٠٠ دیناری عێراقی واتە بڕی تەنها ١٥٠٠٠ دینارە یان حەبس کە زۆربەی هەرە زۆری ئەو سەرپێچیە مروریانە لە ٩٩٪ بە بژاردن واتە غەرامە سزا دەدرێن بۆ دەبێ ڕۆژنامەنوس گوهدار زێباری بە زیندانیکردن سزابدرێ !؟ ، زۆر بە داخەوە بڕیارێکی زالمانە بو .

ئاماژەی بەوەشکرد، کەس و کاری و هەموان لە دواى ٣ ساڵ زیندانی لە چاوەڕوانی ئەوە بوون کە سبەی ئازاد بکرێ و بە دیداری شاد بن ..