بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق کرد

15/03/2023
فۆتۆ: 

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە دیدارێکدا کە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و خالید شوانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و نزار ئامێدی، وەزیری ژینگەی عیراق ئامادەبوون، دوایین ئەگەر و پێشهاتە سیاسییەکانی وڵات تاوتوێکران و جەخت لە پاراستنی سەقامگیری و چەسپاندنی یاسا کرایەوە.

هەر لە دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتیوانی تەواوی یەکێتی بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەکان، گەشەپێدانی دامەزراوەکانی دەوڵەت و خزمەتکردنی زیاتر دووپاتکردەوە و رایگەیاند، پشتگیری تەواوی بڕیارە یاسایی و دەستوورییەکانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەکەین لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و سەروەریی یاسا لە وڵاتدا.