بەهۆی رۆچوونی زەوییەوە هۆشداری دەدرێتە شۆفێران

15/03/2023
فۆتۆ: 

بەهۆی رۆچوونی زەوییەوە چاڵێک لە رێگایەكی سەرەكیی گەرمیاندا دروستبووە

ئارام مەعروف، بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگاو رایگەیاند، ئاگاداری شۆفێران و دانیشتووانی گوندەکانی سنووری سەنگاو دەکات کە بەهۆی رۆچوونی زەوی، چاڵێکی گەورە لە ناوەندی رێگای سەرەکیی سەنگاو- گەرمیان دروستبووه و مەترسی لەسەر ژیانی شۆفێران دروستکردووە.

داواش لە شۆفێران دەكات بە وریایی ئەو رێگایە بەکاربهێنن تا سبەی لەلایەن تیمەکانی پاراستن و چاککردنی رێگاوبانی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی سەنگاوەوە چارەسەر دەکرێت.