بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت خزمەتکردنی هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان لە دروشمەوە بگۆڕدرێت بۆ کردا

16/03/2023
فۆتۆ: 

سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ٣٥ ساڵیادی بۆردومانکردنی هەڵەبجە بە چەکی کیمیایی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دەبێت خزمەتکردنی هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان لە دروشمەوە بگۆڕدرێت بۆ کردار و خزمەتەکانمان بارتەقای سەروەری و قوربانیدانی خەڵکی خۆشەویستی پارێزگاکە بێت.


‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە، دەبێت خزمەتکردنی هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان لە دروشمەوە بگۆڕدرێت بۆ کردار و خزمەتەکانمان بارتەقای سەروەری و قوربانیدانی خەڵکی خۆشەویستی پارێزگاکە بێت.

‏‎دەشڵێت، دەزانین کەموکوڕی هەیە و لەبەرامبەر ئازار و پێویستییەکانی چەندساڵەی شارەکەدا، حکومەت کەمتەرخەم بووە. بەڵام نابێت ئەم بێباکییە دەرحەق بە هەڵەبجەییەکان بەردەوام هەبێت و دەبێت هەنگاوی جدی و بەرپرسیارانە بۆ خزمەتی شارەکە بنرێت.

‏‎سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان باسی لەوەشکردوە، پەسەندکردنی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە هەنگاوێکی گرنگ و پێویست بوو تاوەکو حکومەتی عێراق پابەندییە یاسایی و دەستوورییەکان بەرامبەر شاری شەهیدان جێبەجێ بکات و قەرەبووی خەڵکی خۆشەویستی شارەکە بکاتەوە.

‏‎لە کۆتای پەیامەکەیدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڵێت، دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە و سەرجەم شەهیدانی کوردستان