بافڵ جەلال تاڵەبانی چاویکەوت بە ئه‌یاد عه‌لاوی

16/03/2023
فۆتۆ: 

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چاویکەوت بە ئه‌یاد عه‌لاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی.

بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی، لە دیدارێكدا كە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال ئامادەبوون، جەخت لە پابەندبوون بە كاری پێكەوەیی، هاوبەشیی راستەقینە و چارەسەركردنی كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور كرایەوە.

 بافڵ جەلال تاڵەبانی سەبارەت بە کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و عیراق رایگەیاند، هیچ پاساوێك بۆ رێكنەكەوتن نییە و دەبێت بە ئەنجامێكی ئەرێنی بگەین. كات كوشتن لە بەرژەوەندی هیچ لایەك نییە و دەبێت كۆتایی بە ناكۆكییەكان بهێنرێت.