بافڵ جەلال تاڵەبانی چاویکەوت بە باڵیۆزی رووسیا لە عیراق

16/03/2023
فۆتۆ: 

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چاویکەوت بە ئێلبرۆرس کۆتراشیڤ، باڵیۆزی رووسیا لە عیراق.

بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی ڕۆژنامەوانی  سەرۆکی یەکێتیی، لە دیدارێکدا كە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو، دۆخی سیاسی و ئابووری هەرێم و عیراق گفتوگۆی لەبارەوەكرا و جەخت لە بەردەوامی گفتوگۆكان كرایەوە لەپێناو گەیشتن بە رێككەوتنێكی نیشتمانی و هەنگاونان بەئاڕاستەی سەقامگیری.

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەنگاوەكانی یەكێتی كرد لەپێناو كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكان و وتی، هەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەردەوامە و دەمانەوێت بە ئەنجامێكی ئەرێنی و دڵخۆشكەر بگەین. وتیشی، بەرژەوەندییە باڵاكانی هەرێم و گوزەرانی خەڵكەكەمان بەرپرسیارێتی ئێمەیە و بەهەمووشێوەیەك پێوەی پابەندین.