بەشێوازێكی جیاواز پێشوازی لە نەورۆزی ئەمساڵی سلێمانی دەكرێت

17/03/2023
فۆتۆ: 

بەشێوازێكی جیاواز پێشوازی لە نەورۆزی ئەمساڵی سلێمانی دەكرێت و پلاتفۆڕ‌می ئین سلێمانی لەئەمڕۆوە شەقامی سالم بۆ فێستیڤاڵی نەورۆز دەڕ‌ازێنێتەوە

 -پلاتفۆڕ‌می ئین سلێمانی لە رۆژی 17ی مانگەوە بە فێستیڤاڵی تایبەت بە نەورۆز، شەقامی سالم دەڕ‌ازێنێتەوە بەشێوازێكی زۆر جیاواز.

-لە 17 تا 20ی مانگ، لەشەقامی سالم، لایڤ میوزیك پێشكەش دەكرێت، واتە میوزیكی سەرشەقام.

- لە 18ی مانگ، لە سەرچنار سەعات 5 بۆ 6ی ئێوارە كۆنسێرت پێشكەش دەكرێت.

-رۆژی 19ی مانگ، كۆنسێرتێكی گەورە لە هەواری شار ئەنجام دەدرێت لە شانۆی رۆمانی، سەعات 5 بۆ 8ی شەو، بە بەشداری هونەرمەندان، هانی و سەنا بەرزنجی و هەژار زەهاوی.

-رۆژی 20ی مانگ، سەعات 10ی بەیانی لەبەردەم شاری گۆیژە ماراسۆنێكی نێودەوڵەتی بە بەشداری ژمارەیەك وەرزشوانی دێرین و میوانی بیانی ئەنجامدەدرێت، ماراسۆنەكە دابەشكراوە بۆ دوو جۆر، ئەوانیش 5 كیلۆمەتری و 21 كیلۆمەتری كە بەشداربووان سەرپشكن لە هەڵبژاردنی هەر جۆرێكیان.

-هەمان رۆژ لەناو پاركی هەواری شار خەڵات بەسەر، سێ یەكەمەكەدا دابەشدەكرێت بۆ كوڕ‌ و بۆ كچانیش.

-دواتر لەشەقامی سالم، كەرنەڤاڵی نەورۆز لە تەنیشت سیتی ستار ئەنجام دەدرێت، بەجۆرێك كە ژمارەیەك كچ و كوڕ‌ی گەنج بە میوزیك و گۆرانی بەشدار دەبن و لەبەردەم باخی گشتییەوە دێن بەرەو سیتی ستار و مەشخەڵ و ئاگریان بەدەستەوەیە و نێرگز دەدەن بەهەموو ئەوكەسانەی لەوێدان، هەروەها كۆمەڵێك كارەكتەری كورد دروستكراونەتەوە وەكو، پیرەمێرد و خاتوو بەدیعە دارتاش و ئیبراهیم پاشای بابان.

-لە ئێوارەی 20ی 3 دا، لەسەر گۆیژە ئاگری نەورۆز دەكرێتەوە، بەجۆرێك كە 300 كچ و كوڕ‌ بە مەشخەڵی ئاگرینەوە بەسەر گۆیژەدا سەردەكەون و لەوێ ئاگرێكی گەورە دەكرێتەوە.

-شەوی 20ی 3، لە شەقامی سالم ئاهەنگی نەورۆز دەبێت، بە بەشداری هونەرمەندان، ماجد و حەمید عوسمان و یادگار خالیدی.