هێزەکانی سوریای دیموکرات: ٩ شەڕڤانمان شەهید بوون کە یەکێکیان فەرماندەی هێزی دژەتیرۆرە

17/03/2023
فۆتۆ: 

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕوونکردنەوە دەربارەی کەوتنەخوارەوەی ٢ هەلیکۆپتەریان لە سنوری هەرێمی کوردستان و بە دیاریکراوی ناوچەی چەمانکێ بڵادەکاتەوە.


ئەو کەسانەی لەناوهەلیکۆپتەرەکەدا بوون بەشێک بوون لە یەکینەکانی دژەتیرۆر و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی داعش بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری لە ڕۆژی ١٥-٠٣- ٢٠٢٣هاتبوونە باشووری کوردستان.

کاتێک لە ڕێگادابوون بەرەو سلێمانی، بەهۆی خراپی کەش و هەوا هەلیکۆپتەرەکانمان دەکەوێت و بەهۆیەوە ٩ شەڕڤانمان شەهید دەبن، لەناویاندا (شەڕڤان کۆبانێ) فەرماندەی هێزەکانی دژەتیرۆری ڕۆژئاوای کوردستان

هەسەدە لە ڕوونکردنەوەکەیدا ئاماژە بە ڕۆڵی هێزی دژەتیرۆری ڕۆژئاوا دەدات بە سەرۆکایەتی (شەڕڤان کۆبانێ) کە هاوپەیمانێکی سەرەکی بووە لە ڕووبەڕووبونەوەی چەکدارانی داعش لە چوارچیوەی هاوپەیمانی نێوەدەوڵەتی

هەسەدە داواش لە لایەنە بەرپرسەکانی هەرێمی کوردستان دەکات کە هاوکاربن بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی شەهیدەکان بۆ باکوور و ڕۆهەڵاتی سووریا و مامەلەکردن لەگەڵیاندا بەپێی عورف و دابونەریت