فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرۆکی رووسیا دەرچوو

17/03/2023
فۆتۆ: 

دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ڤلادیمر پوتن سەرۆکی رووسیا دەرکرد و مۆسکۆش بڕیارەکە رەتدەکاتەوە.


دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردوە، ڤلادیمر پوتن سەرۆکی روسیا بەرپرسیارە بەرامبەر بە تاوانی جەنگ و راگواستنی نایاسایی منداڵان بۆ ناوچە داگیرکراوەکانی ئۆکراین. 

دادگای تاوانی نێودەوڵەتی هەروەها فەرمانی دەستگیرکردنیشی بۆ  کۆمسیاری مافەکانی مناڵ لە نووسینگەی سەرۆکی رووسیا دەرکردوە.