شڤان مەحمود: من کوڕی مەحمود فەتاح هەڵەبجەیم

17/03/2023
فۆتۆ: 

دوای کوردەوان کەسێکی دیکە دەرکەوتوەتەوە و دەڵێت من کوڕی مەحمود فەتاح هەڵەبجەیم، بەڵام دەڵێت تۆ کوڕی من نیت

شڤان مەحمود، هاوڵاتیەکی دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجەیە بەجێماوی کیمیا بارانەکەی ئەو شارەیە، لە ئێستادا دەڵێت من کوڕی مەحمود فەتاح هەڵەبجەیم، بەڵام ئێستا لە دادگا شکاتی لێکردووم و دەڵێت تۆ کوڕی من نیت.

دەشڵێت، من ساڵی کیمیابارانەکە ونبووم و ساڵی ٢٠٠٢ دۆزراومەتەوە، لە ٢٠٠٢ گەڕامەوە  هەڵەبجە و هاوسەرگیریم کرد و ئێستا ٣ منداڵم ھەیە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ساڵی ٢٠١٨ باوکم شکاتی لێکردم و لەوکاتەوە پەیوەندی کوڕ و باوکیمان نەماوە، شکاتەکە پەیوەندی بە پارە و موڵکوماڵەوە هەیە.

باسی لەوەشکردوە، باوکم ئێستا دەڵێت من ساڵی ٢٠٠٢ نەموتووە تۆ کوڕی منیت و لەخۆتەوە لەگەڵمدا گەڕایتەوە هەڵەبجە بەبێ پشکنینی پزیشکی و تەئکیدبوونەوە.