جەمال کۆچەر: پێش هاتنی جەژن پڕۆژەیاسای بودجە پەسەند دەکرێت

18/03/2023
فۆتۆ: 

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت پەرلەمان بەخێرایی گفتوگۆکانی لەسەر پڕۆژەی بودجە بکات و پێش هاتنی مانگی رەمەزان پڕۆژەکە پەسەند بکرێت.


جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە رۆژنامەی سەباحی فەرمی راگەیاند، چاوەڕێ دەکرێت پێش هاتنی جەژنی رەمەزان، ئەنجومەنی نوێنەران  گفتوگۆکانی پڕۆژەیاسای بودجە تەواو بکات و پڕۆژەکە پەسەند بکات.

بەگوێرەی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی ژمارە شەشـی ساڵی ٢٠١٩، وەزارەتی دارایی عێراق دەتوانێت پڕۆژەیاسای بودجە بۆ ماوەی سێ ساڵ ئامادە بکات، بەڵام یاسای بودجە تەنها بۆ ساڵی یەکەم پابەندکارییە و بۆ دو ساڵەکەی تر وەزارەتەکانی دارایی و پلاندانان دەتوانن بە رەزامەندی ئەنجومەنی نوێنەران، دەستکاری بەشێک لە ماددە و برگەکانی بودجە بکەن.

دوێنێ حکومەتی فیدڕاڵ پڕۆژەیاسای بودجەی رەوانەی پەرلەمان کرد کە گەورەترین پڕۆژەی بودجەیە لە مێژوی وڵاتدا و قەبارەکەی ١٩٧ تریلیۆن دینارە.