بانکی ناوەندی عێراق بڕیارێکی نوێی لەبارەی فرۆشتنی دۆلار دەرکرد

18/03/2023
فۆتۆ: 

بڕیارە لە سبەینێوە کارکردن بە بڕیارە نوێیەکەی بانکی ناوەندی عێراق بۆ فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 بانکی ناوەندی عێراق قۆناغی سێیەمی رێکارەکانی بۆ بەدەستهێنانی دۆلار بە نرخی فەرمی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەرۆژی یەکشەممە ٢٠٢٣/٣/١٩ پێدانی پارە بەشێوەی نەقدی بە گەشتیاران لە حەوت هەزار دۆلارەوە بۆ ٢ ھەزار دۆلار کەمدەکرێتەوە".

 بانکی رافیدەین ئاماژەی بەوەداوە، ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران تاوەکو دو هەزار دۆلار کە لە سبەینێ یەکشەممە بەپێی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق دەستپێدەکات.

بانکەکە دەشڵێت،  ئەو لقانەی کە فرۆشتنی دۆلاری دەیگرێتەوە لە بەغدا و پێکهاتون دەکەونە ناوچەکانی شەقامی فەڵەستین، گۆڕەپانی فیردوس، المشتل، المحیت، الرفیعی، المعریفە، گەڕەکی ئەلعەرەبی، باب ئەلموعەزەم، قودس - دەروازەی ڕۆژهەڵات، ئەلخەدرە - قەزای ئەلعامل، ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران.