لەسەر ڕێگای کەلار ئۆتۆمبێلێک ئافرەتێک دەشێلێت و گیانلەدەستدەدات

18/03/2023
فۆتۆ: 

هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لەسەر رێگای کەلار ناحیەی رزگاری بەرامبەر بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ئۆتۆمبێلێکی جۆری (مان فلات) ئافرەتێک دەشێلێت و بەهۆیەوە گیانلەدەستدەدات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئافرەتەکە لەدایک بوی (1955)_ە، تیمەکانی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕووداوەکە.