راوێژکارێکی سودانی هۆشداری دەدات، لە ئەگەری دابەزینی نرخی نەوت
راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عیراق هۆشداری دەدات، لە ئەگەری دابەزینی نرخی نەوت بۆ خوار 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، کورتهێنان لە بودجەی عێراقدا زیاد دەکات
مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆکی حکومەتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، "دابەزینی نرخی نەوت ڕەنگە کورتهێنانی بودجە بۆ ئاستێکی پێوانەیی بەرزبکاتەوە، لەوانەیە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرەو دابەزین بچێت، بە تایبەتیش لە کاتێکدا کە رووسیا بە هۆی ململانێکانی لەگەڵ رۆژئاوا، نەوت بە 20 دۆلار کەمتر دەفرۆشێت بە چین و هندستان."
دەشڵێت، "لە ئەگەری دابەزینی نرخی نەوت بۆ خوار 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، کورتهێنان لە بودجەی عێراقدا زیاد دەکات، ئێستا بە بڕی 63 ترلیۆن دینار دانراوە بەڵام لە ئەگەری دابەزینی نرخی نەوت 8 بۆ 16 ترلیۆن دینار کورتهێنان زیاد دەکات".
|