حکومەتی بەریتانیا بەکارهێنانی ئەپی تیکتۆکی لە مۆبایلە حکومییەکان قەدەغە کرد

18/03/2023
فۆتۆ: 

بی بی سی بڵاویکردۆتەوە کە حکومەتی بەریتانیا بە پاساوی ئەمنی بەکارهێنانی ئەپی تیک تۆکی لەسەر مۆبایل و ئامێرە حکومییەکان قەدەغەکرد.

ئۆلیڤەر داودن، وەزیری دەوڵەت لە حکومەتی بەریتانیا رایگەیاند، حکومەت بەکارهێنانی ئەپی تیکتۆکی لەسەر مۆبایل و ئامێرە حکومییەکان قەدەغەکرد، و دەستبەجێ ئەو بڕیارە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئۆلیڤەر داودن، هۆکاری قەدەغەکردنی تیکتۆکی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە مەترسی هەیە لەسەر بەکارهێنانی داتا و زانیارییەکانی بەرپرسانی بەریتانیا لە لایەن چینەوە.

لەبەرامبەردا تیک تۆک بە توندی ئەو تۆمەتانەی ڕەتدەکاتەوە کە گوایە داتای بەکارهێنەرانی ڕادەستی حکومەتی چین دەکات.