سهرۆكی دهستهی گهشتوگوزار: مزگەوتی گەورەی خورماڵ دروستدەکرێتەوە
ئهمهل جهلال، سهرۆكی دهستهی گهشتوگوزار، رایگهیاند: مزگهوتی دێرینی خورماڵ لە ۲۰۱۳ بڕیاری دروستکردنەوەی بۆ دەرچووە تائێستا جێبەجێنەکراوە، وتی لە ئێستادا لەسەر ئەرکی حاجی "عابد و براکانی" کە خاوەنداریەتی گروپی کۆمپانیای دیوان دەکەن وەک ئەرکێکی نیشتیمانی خێرخوازی سەرلەنوێ مزگەوتەکە دروستدەکەنەوە و کاری دروستکردنەوەکە چەند قۆناخێکی بڕیوە.
ئاماژهی بهوهكردووه، مزگەوت و مەدرسەی گەورەی شوێنەواری خورمال لە مێژودا بە مزگەوتی شەریفەو مەدرەسەی گول عهنبەر ناسراوە رای مێژوویی لە سەر دروستبونی جیاوازە هەندێک بۆ سەردەمی عهبدوڵای کوڕی عومهر و هەندێک بۆ سەردەمی بابانیەکان دەیگێڕنەوە.
بینای مزگهوتهكه لە بەردوقسڵ و داری ناوچەکەدروستکراوە، ناوەندێکی زانستی و ئاینی و حوکمڕانی گرنگ بووە چەندین زانا و مامۆستای ئاینی تێدا پێگەیشتون، سروشتی کانی و درەخت وشوێنەواری و پێکهاتەی ناوچەکە کردویەتی بەناوچەیەکی گەشتیاری گرنگ و سەرنج ڕاکێش.
|