ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران: 64 ترلیۆن دینار كورتهێنان لە بودجەدا هەیە

18/03/2023
فۆتۆ: 

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیەند، پرۆژە یــاسایی بودجەی عێراق گەیشتە پەرلەمـان، لەچەند ڕۆژی داهاتوو خوێندنەوەی بۆ دەکرێت، بەبڕوای ئێمە لە ماوەی مانگی ڕەمەزان ئامادەدەکرێت بۆ دەنگدان لەسەری..

ئاماژە بە چەند زانیارییەک دەکات لەسەر یاسای بودجە:

- کۆی داهاتی عێراق لە بودجەیە بە ۱۳٤ ترلیۆن و٥٥۲ملیار دیارکراوە.

- ۱۱۷ترلیۆن لە داهاتی نەوتـە و ۱۷ترلیۆن داهاتی نانەوتیە.

- کۆی گشتی خەرجیەکانی بودجە ۱۹۹ترلیۆن دینارە، کە ٤۹ ترلیۆنیان بۆ وەبەرهێنان پرۆژەکانە.

-جیاوازی نێوان بڕی خەرجی و داهات، لە بودجـە دەبێتە کورتهێنان کە بڕی ٦٤ترلیۆن و٤٦۹ملیار کورتهێنان هەیــە لە بودجەدا.