بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2023، زیاتر 199 ترلیۆن دینارە

18/03/2023
فۆتۆ: 

قەبارەی بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٣، بریتییە لە ١٩٩ ترلیۆن و ٢٢ ملیار و ١١١ ملیۆن دینارە، بە گوێرەی رەشنووسی پڕۆژەیاساکە پێشکەش بە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کراوە

داهاتی خەمڵێنراو لە پڕۆژەیاسای بودجەدا، بە ١٣٤ ترلیۆن و ٥٥٢ ملیار ٩١٩ ملیۆن دینار دیاریکراوە.

هەر بە گوێرەی رەشنووسی پڕۆژەیاساکە قەبارەی کورتهێنان لە پڕۆژەیاسای بودجەدا، بریتییە لە ٦٤ ترلیۆن و ٤٦٩ ملیار ١٩٢ ملیۆن دینار.

پڕۆژەیاسای بودجە، هەرێمی کوردستان پایەند دەکات بە هەناردەکردنی ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوت رۆژانە.

نرخی دۆلار لە پڕۆژەیاسای بودجەدا بە ١٣٠ هەزار دینار جێگیرکراوە و نرخی یەک بەرمیل نەوت لە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراقدا بە ٧٠ دۆلار خەمڵێنراوە