بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڵێنەکانی لەبارەی سەرچنارەوە جێبەجێکرد

19/03/2023
فۆتۆ: 

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڵێنەکانی لەبارەی سەرچنار و ئاشتکردنەوەی لەگەڵ خەڵکی سلێمانی جێبەجێکرد

ئەو شوێن و جێگایانەی لە سەرچنار دوور بوون لە بەها باڵاکانی کوردەواری و  ئاین و ئاکار و رەوشتی بەرزی کۆمەڵگای کوردی و بەبڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی داخران ئێستا بوونە شوێنی ئەنجام دانی چالاکی جۆراوجۆر و رۆژانە خەڵک روی تێدەکەن بە مەبەستی کات بەسەربردن .

رۆژی شەممە لە سەرچنار، بە بەشداری سەدان منداڵ و خێزانەکانیان لەو شوێن و جێگایانەی داخرابوون گەورەترین کەرنەڤاڵی منداڵانی تێدا رێکخراو چەندین چالاکی جۆراوجۆر ( کۆنسێرت، شانۆ، پێشانگای کاری دەستی، خواردن )  تێدا ئەنجامدراو خەڵات بەسەر مناڵاندا دابەشکراو کەشێکی جیاوازتریان بۆ فەراهەمکرا وەک بەشێک لە هەوڵەکان بۆ خزمەتکردنی زیاتری سلێمانی و ئاشتکردنەوەی سەرچنار لە گەڵ خەڵکدا .