کەشناسیی کەشوهەوای ئێوارەی نەورۆزی بڵاوکردەوە

19/03/2023
فۆتۆ: 

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ دووشەممە لە دواى نیوەڕۆ هەندێ کات باران بارینى کورت خایەن دەبێت لە سەر ناوچەجیا جیاکان، لە کاتى دابارین هەورە تریشقەشى لەگەڵ دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان هەور دەبێت بەدرێژاىی کاتەکان لەگەڵ تاوە باران لە هەندێ کاتدا و دروستبوونى هەورە تریشقە، لە ئێوارەدا باران بارین لەسەر بەشێک لە پارێزگاى سلێمانى و ناوچە شاخاوییەکانى ئیدارەى ڕاپەڕین و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر زیاد دەبێت . لە شەو درەنگدا ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ بە نزیکەی ( 2 تــا 3 ) پلەى سیلیزى .

سبەینێ دو شەممە 20 ی ئازاری 2023، ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ نمە بارانى کەم لە کاتەکانى بەیانى لە سە ر ناوچە شاخاوییەکان , لە دواى نیوەڕۆ هەندێ کات باران بارینى کورت خایەن دەبێت لە سەر ناوچەجیا جیاکان , لە کاتى دابارین هەورە تریشقەشى لەگەڵ دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  18 پلەى سیلیزى
سلێمانی   : 17پلەى سیلیزى
دهۆک      :  18 پلەى سیلیزى
کەرکوک   : 22 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە   : 18 پلەى سیلیزى
زاخۆ      :   19 پلەى سیلیزى
سۆران    :  16 پلەى سیلیزى
گەرمیان  :  24 پلەى سیلیزى