سبەینێ چەند شەقامێکی سلێمانی بەربەست دەکرێت

19/03/2023
فۆتۆ: 

هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، "ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێرانی شاری سلێمانی دەکەین سبەینێ دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠/٠٣/٢٠٢٣ دوو شەقامی شاری سلێمانی بەربەست دەکرێت".

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "لە سەعات (٩:٠٠) ی بەیانی بەهۆی چالاکییەکانی ئین سلێمانی و ئەنجامدانی ماراسۆنێکی نێودەوڵەتی لە شەقامی مەلیک محمود شەقامەکە بۆ ماوەیەکی کاتی بەربەست دەکرێت، کە خاڵی دەستپێک لە بەردەم نەخۆشخانەی هەرێم دەبێت تا خاڵی کۆتایی کە دەکاتە ناو پارکی هەواری شار. دوابەدوای تەواو بوونی ماراسۆنەکە شەقامەکە بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە. داوا لە شۆفێرانی بەڕێز دەکەین لەو کاتانەدا ئەو شەقامە بەکارنەهێنن". 

دەشڵێت: هەروەها بەهۆی چالاکییەکانی نەورۆزەوە شەقامی سالم لە بەردەم باخی گشتی بۆ پردی خەسرەو خاڵ  لەکاتژمێر (١٢:٠٠) ی نیوەڕۆی ٢٠/٠٣/٢٠٢٣ بەربەست دەکرێت و تا کۆتایی هاتنی ئاهەنگ و فیستیڤاڵی نەورۆز لەو رۆژەدا ئەو شەقامە بەربەست دەکرێت و بۆ رۆژی دواتر دووبارە شەقامەکە بە ڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە. واتە لەو کاتەی شەقامەکە بەربەست دەکرێت تەنها بۆ پیادەڕەو کراوە دەبێت.

"سەبارەت بە سەیرانگای دووکان لە ڕێکەوتی ٢٠/٠٣/٢٠٢٣ لەکاتژمێر ١٢:٠٠ ی شەو بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر ئوتومبیلی بارهەڵگر قەدەغەیە بچێتە ناو سنووری سەیرانگای دووکان".