نرخی زێڕ بەشێوەیەکی خێرا بەرزبووە

19/03/2023
فۆتۆ: 

ئەمڕۆ جارێکیتر بەشێوەیەکی خێرا نرخی زێڕ لەبازارەکانی هەرێمی کوردستان و جیهان بەرزبووە و نوێنەری زەڕەنگەران لەشاری سلێمانی هۆکارەکەی دەڵێت، یەک کیلۆ زێڕی عەیار ٢٤ بە شەش دەفتەرو چل وەرەقە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

دلێر زاهیر نوێنەری زەڕەنگەڕان لەشاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، ماوەیەك پێش ئێستا نرخی زێر بەرزبۆوونەوەی بەخۆوەبینی، بەڵام بەڵام لەبازاڕدا 15 بۆ 20 وەرقە كەمتر وەردەگیرا، بەهۆی ئەوەی حەواڵە گران بوو بوو.

دەشڵێت، ئێستا بەهۆی مایەپوچبوونی بانكێكی ئەمریكا‌و پەوروپاو ترس لەمایەپوچبوونی بانكەكانی دیكەش، نرخی زێر بەرزبۆتەوەو یەك كیلۆ زێڕی عەیارەی 24 بەشەش دەفتەرو چل وەرقە لەبازاڕدا، وەردەگیرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات،  لەئێستادا بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری لەسلێمانی لەنێوان (5 بۆ 15) مسقاڵ هەڵدەگیرێت، زیاتر دەدرێت بەناو ماڵ، بەڵام لەسەردەمی كۆرنادا لەنێوان (30 بۆ 50 ) مسقاڵ هەڵدە گیرا.