عێراق و ئێران رێککەوتنێکی نوێیان ئیمزا کرد
لەسەر پرسی سنورەکانیان عێراق و ئێران رێککەوتنیکی نوێیان واژۆکرد، سکرتیری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ئێران دەڵێت، ڕێککەوتنەکە دەستەبەرکردنی ئاسایش و پتەوکردنی سنورەکانی هەردوو وڵات لەخۆ دەگرێت.
عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، کە ئەمڕۆ بەیانی گەیشتە بەغداد، رایگەیاند، ڕێککەوتنەکە دەستەبەرکردنی ئاسایش و پتەوکردنی سنورەکانی هەردوو وڵات لەخۆ دەگرێت.
وتیشی، جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بەرچاوی هەڕەشەکانی سەر سنور و رێگریکردن لە بەزاندنی سنور.
|