یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە

19/03/2023
فۆتۆ: 

بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز، مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبای ئاراستەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کردو لە پەیامەکەدا ئاماژەی بەوەداوە، بەڵێن دووپاتدەکەینەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پێناوی ئامانج و مافە بەدینەهاتووەکانی گەلەکەماندا ھەمیشە لەخەبات وتێکۆشان بەردەوام دەبێت".


دەقی پەیامەکە... 

بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز  و ساڵی نوێی کوردی (٢٧٢٣) وە گەرمترین پیرۆزبایی لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و گەلانی  ناوچەکە دەکەین و ئومێدەوارین، جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ، ببێتە هەوێنی ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزەرانی و پتەوکردنی یەکێتی ریزەکانی گەلەکەمان.

نەورۆز کە نوێبوونەوەی سروشتە، جەژنی ئازادیخوازان و راپەڕینی کوردیشە دژی ستەمکاری و هاوکاتە لەگەڵ یادی  تاجی سەرکەوتنەکانی راپەڕینی ساڵی ١٩٩١ ی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە شاری کەرکوک. لەم بۆنەیەدا بەڵێن دووپاتدەکەینەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پێناوی ئامانج و مافە بەدینەهاتووەکانی گەلەکەماندا، لە چوار چێوەی پرەنسیپە دەستورییەکانی عیراقی فیدراڵدا هەمیشە لەخەبات وتێکۆشان بەردەوام دەبێت .
  
  هەر لەم بۆنەیەدا دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاری کوردو کوردستان و سڵاو بۆ کەسوکاری شەهیدان و  پارێزەرانی دەسکەوت وئازادییەکانی گەلەکەمان  دەنێرین .


مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمایی کوردستان