رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دیاریکرا

20/03/2023
فۆتۆ: 

شەوی رابردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاوەکو بەرەبەیان کۆبووەوە و چەند پرسێکی یەکلاکردەوە لەوانەش دیارلردنی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان


بە پێی هەموارەکە ئەنجوومەنی نوێنەران لە ٣٢٩ کورسی پێکدێت کە ٣٢٠یان بەسەر پارێزگاکاندا دابەش دەکرێت و نۆ کورسیش بۆ پێکهاتەکان تەرخان دەکرێت.

کۆتای پێکهاتەکان بەم شێوەیە دابەش دەکرێت:
 پێنج کورسی بۆ مەسیحییەکان لە پارێزگاکانی بەغدا، نەینەوا، کەرکوک، هەولێر و دهۆک.
یەک کورسی بۆ ئێزدییەکان لە پارێزگای نەینەوا.
یەک کورسی بۆ  سابیئەکان لە پارێزگای بەغدا.
یەک کورسی بۆ شەبەک لە پارێزگای نەینەوا.
یەک کورسی بۆ کوردانی فەیلی لە پارێزگای واست.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا کە تاوەکو بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەردەوام بوو، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق،  رۆژی ٦ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەستنیشان کرد.

هاوکات دانیشتنەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ رۆژی شەممەی داهاتوو دواخرا.