وردەکاری دۆزینەوەی تەرمی هاوڵاتییەک لە سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، ھێزەکانیان تەرمی هاوڵاتییەکیان دۆزیوەتەوە کە لەنێو چاڵێکدا شاردراوەتەوە، لەسەر روداوەکەش سێ کەس دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەش لە روداوەکە بەردەوامە.
ئهمڕۆ دووشهممه بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی سلێمانی له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانییدا رایگهیاند كه "دوای ئهوهی ئاگاداركراونهتهوه كه له رۆژی ههینییهوه هاووڵاتییهكی شاری سلێمانی دیارنهماوه، دهستیان به لێكۆڵینهوه كردووه و لهماوهی كهمتر له 24 كاتژمێردا توانیویانه تهرمی هاووڵاتییهكه بدۆزینهوه".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هاوڵاتییە پێشەی بەڵێندەربووە و تەمەنی لەنێوان ٤٥ بۆ ٥٠ ساڵە، لەسەر ئەو روداوەش ئاسایشی پارێزگای سلێمانی سێ کەسی دەستگیرکردووە و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی وتیشی، بەهۆی رێکارەکانی لێکۆڵینەوە لەم کاتەدا نایانەوێت زانیاری لەسەر تۆمەتبارەکان و ھۆکاری روداوەکە بخەنەڕو، بەڵام لە رۆژانی داھاتوودا ئاسایش رونکردنەوەی زیاتر لەسەر ئەو روداوە بۆ رایگشتی بڵاودەکاتەوە.
|