" ژنی سکپڕ خۆی بەدوور بگرێت لە هەڵپەڕکێی توند"

20/03/2023
فۆتۆ: 

پزیشکێکی دیاری شاری سلێمانی هۆشداری دەداتە ئەو خانمانەی کە دووگیانن و لە نەورۆزدا دەرۆن بۆ سەیران، داوا دەکات ژنی سکپڕ خۆی بەدوور بگرێت لە هەڵپەڕکێی توند

د. پشدەر عەبدوڵا- پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان داوا دەکات، ژنی سکپڕ خۆی بەدوور بگرێت لە هەڵپەڕکێی توند، نەورۆزی پار ١١ منداڵ بە نەبەکامی لەدایکبوون

ئەو پزیشکە داوقادەکات لە ڕۆژانی گەشت و سەیراندا ئاگاداری ئەو سێ دیاردەیە بن:

 نەوتخواردنەوەی منداڵ.
 ئەو منداڵانەی نەخۆشی پاقلەیان هەیە لە خواردنی یاپراخ کە پاقلەی تێدا بێت.
 ئەو ژنانەی سکیان پڕە لە چونەدەرەوە بۆ گەشت و سەیران،تکایە ئەو کەسەی شۆفێری ئەکات ئەبێت زۆر ئارام و لەسەرخۆ بێت، ژنی سکپڕ خۆی بەدوور بگرێت لە سەماو هەڵپەڕکێی توند، پێڵاوی پاژنەی بەرز، ساڵی پار تەنها لە یەکەم ڕۆژی نەورۆزدا یانزە منداڵ بە نەبەکامی لەدایکبوون.
بەهیوای تەندرووستی هەموو لایەک