بزوتنەوەی گۆڕان پیرۆزبای نەورۆز لە سەرۆکی یەکێتی دەکات

20/03/2023
فۆتۆ: 

بزوتنەوەی گۆڕان، بەبۆنەی جەژنی نەورۆز پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کرد و هیوای خواستووە ساڵی نوێی کوردی ببێتە ساڵی ئاشتی و پێکەوەژیان و ئاشتەوایی.

دەقی پەیامەکەی بزوتنەوەی گۆڕان:

بەڕێز کاک بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
رێز و سڵاو
بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردییەوە، پیرۆزبایی گەرم لە بەڕێزتان و هەڤاڵانتان دەکەین، هیوادارین ساڵی ئاشتی و پێکەوژیان و ئاشتەوایی سەرتاسەریی نێوان هەمووان بێت، لە کوردستانێکی ئازاد و سەقامگیر و پڕخۆشگوزەرانیدا بۆ هەموو رۆڵەکانی گەلەکەمان و خۆشی و ئاسودەیی و بەدیهاتنی خواستەکانی بێت و بەهەوڵی هەمەلایەنە زاڵبین بەسەر هەموو ئەو کۆسپ و قەیرانە نەخوازراوانەدا کە بەرۆکی گرتووین.

شاد و سەربەز و سەرکەوتوو بن
بزوتنەوەی گۆڕان