سعوودییە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی دیاریکرد

21/03/2023
فۆتۆ: 

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە سعوودییە نەتوانراوە مانگ ببینرێت، بەمەش دووسبەی پێنجشەممە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەبێت.

هاوکات لە هەرێمی کوردستانیش لە چەند ناوچەیەکی بەرز لیژنەکانی بینینی مانگ بەدوای مانگدا گەڕان، بەڵام بەهۆی ناسەقامگیری کەشوهەواوە نەتواندرا مانگ ببیندرێت.