پێشمەرگە دێرینەکان گردبوونەوە و مۆڵەتى یەک مانگ بەحکومەت دەدەن

09/07/2020
وێنەى گردبوونەوەى پێشمەرگە دێرێنەکان
فۆتۆ: فۆتۆ: تیشکۆ سدیق

ئەمڕۆ پێشمەرگە دێرینەکانى سلێمانى دژی دواکەوتن و کەمکردنەوەی موچە گردبوونەوە و هۆشدارى دەدەنە حکومەت و دەڵێن ئەگەر حکومەت بەبڕیارى کەمکردنەوەى موچەدا نەچێتەوە هەرچى رووبدات لە ئەستۆى خۆیەتى.

لە گردبوونەوەکەدا ئەو پێشمەرگانە ئاماژەیان بەوەکرد، نزیکەى حەوت مانگە تەنها یەک موچەیان وەرگرتووە و داواى هەڵوەشاندنەوەى بریارى بڕینى 21%ى موچە دەکەن.

لە گردبوونەوەکەدا جەختیانکردەوە، تەنها یەک مانگ مۆڵەت بەحکومەت دەدەن، لە ئەگەرى وەڵامنەدانەوەى داواکاریەکانیشیانراپەڕێنێکى نوێ بەرپادەکەن و بەچەک وەڵامى حکومەت دەدەنەوە و زنجیرەیەک خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.