کۆمسیۆن: له‌ دهۆك 150 هه‌زار ده‌نگده‌ری نوێ زیاد بووه‌

26/03/2023
فۆتۆ: 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرای دەکات، "١٥٠ هەزار دەنگدەری نوێ لە دهۆک زیاد بووە کە لەدایکبوانی ساڵانی ٢٠٠٤ و ٢٠٠٥ن".

خالد عەباس، بەرپرسی ئۆفیسی دهۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند، ٢٨ هەزار کارتی دەنگدانی هاووڵاتیان لای ئێمە ماوە و پێویستە هاووڵاتیان بێن کارتەکانیان وەربگرنەوە، چونکە کارتەکانیان گەڕاونەتەوە، بۆیە داواکارین بێن کارتەکانیان وەرگرنەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات، جگە لەوەش، بۆ تۆمارکردنی ناوی ئەو کەسانەی یەکەم جارە تەمەنیان گەیشتووەتە ١٨ ساڵ و دەتوانن دەنگ بدەن، ئێمە چەندین تیممان ئامادە کردووە و سەردانی قوتابخانەکان دەکەن وەک هاوکاری بۆ ئەوەی ناویان تۆمار بکەن، چونکە ئەوانەی لەدایکبووی ٢٠٠٤ و ٢٠٠٥ ئەم جارە دەتوانن دەنگ بدەن.

بەرپرسی ئۆفیسی دهۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەشڵێت، پڕۆسەی تۆماری دەنگدانیش زۆر باش بەڕێوە دەچێت و رێژەکەش زۆر باشە کە رێژەی تۆمار گەیشتووەتە ٧٣% و رێژەی دابەشکردنی کارتی دەنگدان گەیشتووەتە ٩٦% و ئەوانەی لەدایکبووی ٢٠٠٤ن ٦٠ هەزار دەنگدەر زیاد بووە و ئەوانەی ٢٠٠٥یش ٧٠ هەزار دەنگدەر زیاد بووە کە دەکاتە ١٥٠ هەزار دەنگدەر.